بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشت بەستن بە کەناڵی ئاڕ تی، میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژیی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای بوشێهری ئێران، وێستگەی ئەتۆمیی ئێرانی نەکردۆتە ئامانج، چونکە بە پێچەوانەوە لێکەوتەی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان تاوانە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە. هێرش بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر دەتوانێت لێکەوتەی جددی بۆ هەموو وڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی فارس هەبێت. دەبێت دەستبەجێ ئەم هێرشانە بوەستێنرێت.
پێشتر ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە لە سۆشیال میدیادا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر بڵاوکراونەتەوە و ڕایگەیاندووە کە وێستگەکە لە دۆخێکی تەواو ئاسایی و سەلامەت و سەقامگیردایە.
Your Comment